١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٣:٤٢
ناردنی یارمەتییەکانی مرۆڤانە ی سوپای ڕووسیا بۆ شاری حەلەب لە سووریا

سوپای سوریا باسی لەبەڕێکردنیی بارو بنەی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بۆ شاری حەلەب کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیتارتاس ، سوپای ڕووسیا بە دەرکردنیی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ شەممە باروبنەیەکی ١٥٠٠ تەنی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی سوپای ڕوسیا بۆ شاری حەلەب لە سووریا ڕاگوێزراوە .

لە درێژەی بەیاننامەی سوپای ڕوسیا دا هاتووە ، ئەم باروبنەیە بریتییە لە هەرچەشنە ماددەی خواردەمەنی و تەندروستی لە نێوان کەسانی سیڤیل ، ئاوارەکان وبنەماڵەکانی قوربانیانی دانیشتووی شاری حەلەب دابەش دەکەن .

سوپای ڕوسیا جەختیکرد کە ناردنی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بۆ شاری حەلەبی درێژە پێدا .

سەرچاوەکانی خۆجێی ڕایانگەیاندووە هەر رۆژ ژماریکی زۆری دانیستووانی حەلەب هەوڵ ئەدەن لە ناوچەکانی ژیر کۆنتڕٶڵی ترۆریستان لەم شارە هەلێن و ڕەوشی ئینسانی لەو ناوچەیە خراپ ڕاپۆرت نەدراوە .

حەوتەیەک دوای جێبەجی کرانی ڕیککەوتننامەی ئاگر بڕ ی لەرزۆک لە حە لەب و بن پێکرانیی ئەو لەلایەن تاقمەکانی ترۆریستی تیکەڵچوونەکان لەم شارە دیسان دەستپێکراوەتەوە .

 ڕوسیا دوای بنپێکردنیی ئاگر بڕ لە لایەن ترۆریستان، پێشنیاری ئاگر بڕێکی ٤٨ کاژێری بە مەبەستی مرۆڤدۆستانە لە حەلەب داوە .

قەیرانی لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە بە هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ڕەشەکوژ کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەوان لاگریان لێ دەکرد بۆ سەرنخوونکردنیی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا دەسپێکردووە . لەکاتی دەستپێکرانی ئەم قەیرانە ، هەزاران شارومەندی سووری کوژراون و بریندار بوون ....کۆتایی کورتە نامە/310